ئەوە ڕاستییە کە کاتێک بابەتەکە دێتە سەر خۆئامادەکردن بۆ دەرەوە پیاوان کەمتریان دەوێت لە خانمان، بە گشتی 10 خولەک کاتیان پێویستە، لە کاتێکدا خانمان بە نزیکەیی کاتژمێرێک کاتیان دەوێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خانمان زیاتر بایەخ بە پێستیان دەدەن و پیاوان کەمتر گرنگی پێدەدەن.
=KTML_Bold=چەند ڕۆتینێکی خێرا هەیە بۆ پیاوان کە دەتوانن ڕۆژانە بۆ بایەخدان بە پێستیان جێبەجێی بکەن.=KTML_End=
1. دڵنیا بەرەوە لەوەی ڕۆژانە پاش وەرزشکردن ڕوخسارت بشۆیت بە ئاوی شلەتێن، بەهیچ شێوەیەک ئاوی گەرم بەکارمەهێنە.
2. لە کاتی ڕیش تاشین ئاگاداری پێستت بە، پێستت مەڕوشێنە، باشترە سەرەتا ڕیشت بە ئاوی شلەتێن تەڕ بکەیت، هەروەها کرێمی تایبەت بە ڕیش تاشین بەکاربهێنە، پاش ئەوەش کرێمی شیدارکەرەوە بۆ پێستت.
3. گرنگی بەو پێکهاتانە بدە کە بۆ ڕوخسارت بەکاریان دەهێنیت، باشترە کواڵیتییان بەرز بێت، هەروەها هیچ زەیتێکی تێدا نەبێت.
4. ڕۆژانە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێستت بەکاربهێنە، بەتایبەتی شەوان پێش نووستن.
5. لە کاتی چونەدەرەوە لەبیری مەکە کە دژە خۆر بەکاربهێنیت، ڕێگری دەکات لە چرچ بوونی ڕوخسارت.
6. تەندرووستی پێستت پشتگوێ مەخە، دەکرێت خوێنبەربوون یان گۆڕینی ڕەنگی پێست هۆکاری شێرپەنجە بێت، خۆت فەرامۆش مەکە، لە کاتی هەستکردن بەو نیشانانە سەردانی پزیشک بکە. [1]