ئەساس یەکێکە لەو پێکهاتانەی دەبێتە هۆی شاردنەوەی عەیبەکانی پێست و دەرخستنی بەشێوەیەکی جوان و بریقەدار، هۆکاری سەرەکیە بۆ نیشاندانی سەرجەم ماکیاژەکەت بەشێوەیەکی نموونەی، بەڵام بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی و جێگیرکردنی پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێیت.
1. خاوێن کردنەوەی پێست و ئامادەکردنی پێش بەکارهێنانی کرێمی ئەساس، بۆ نموونە بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەسەر پێست، چونکە یارمەتیی داخستنی کونیلەکان دەدات، پاشان پرایمەر بەکاربهێنە، دواتریش ئەساسەکەت.
2. بەکارهێنانی کۆنسیلەر لەسەر پێست پێش کرێمی ئەساس باشتر یارمەتیی جێگیربوونی دەدات، بەتایبەتی بۆ شاردنەوەی زیپکە و پەڵە، یان ڕەشیەکانی ژێر چاو.
3. بەکارهێنانی پاودەری وشک لەدوای ئەساس، چونکە یارمەتیدەرە بۆ مژینی زەیتی سرووشتی پێست و جێگیربوونی کرێمەکە.
4. هەڵبژاردنی ئەساسی گونجاو بەپێی ڕەنگ و جۆری پێستەکەت، بەنموونە کرێمی تایبەت بە پێستی چەور یان وشک یان تایبەت بە ڕەنگی سپی یان ئەسمەر.
5. کلێنسی تایبەت بە هەڵمژینی چەوری پێست هەیە بەبێ ئەوەی ماکیاژەکەت تێکبدات، دەتوانیت بەکاریبهێنیت بەتایبەتی ئەوانەی پێستیان زۆر چەورە، پاشان دەتوانیت پاودەر بەکاربهێنیت.
6. سپرای تایبەت بە جێگیرکردنی ماکیاژ باشترین پارێزەرە بۆ مانەوەی ماکیاژ و کرێمی ئەساسەکەت وەک خۆی. [1]