بۆ ئەوەی هەمیشە خاوەنی قژێکی تەندرووست و سەرنجڕاکێش بیت، پێویستە خزمەتی بکەیت، تا بەشێوەیەکی سرووشتی گەشەبکات، هەندێک ڕەفتاری باو هەیە لەناو خانماندا کە بە خاڵێکی بەسوود دادەنرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە کاریگەریی نەرێنی هەیە و زیان بە قژ دەگەیەنێت.
1. داهێنانی قژ و زۆر بەستنی لە ڕۆژێکدا، دەبێتە هۆی زیاد لە سنوور هەڵوەرینی قژەکە و ڕوتاندنەوە و زیاتر وشکی دەکاتەوە، هەر بۆیە باشترە تەنیا یەکجار لە بەیانیاندا دایبهێنیت، لەگەڵ دوای خۆشتن.
2. دەڵێن بەکارهێنانی شامپۆی ئاسایی واتە نەچەور نەوشک دەبێتە هۆی زیاتر وشکبوونەوەی بێخی قژ و زەیتی سرووشتی لەناودەبات و زیانی هەیە، هەر بۆیە وشک بەکاربهێنە، بەڵام لەبەرانبەردا کونیلەکانی بێخی سەرت بچوک دەبێتەوە و ڕێگا لە وەرگرتنی ئۆکسجین دەگرێت، هەر بۆیە زیانی گەورەی پێ دەگەیەنێت، باشترە لە هەفتەکەدا سێ جار بە شامپۆی ئاسای بیشۆیت ئەگەر وشکیش بەکارهێنا واتە بە نۆرە.
3. لەدوای گەرماوکردن قژ بەستن یان خێرا داهێنانی قژ، بەتایبەت ئەگەر قژی بە ئاوی گەرم شتبوو، ئەمە زیانی هەیە و پێویستە زۆر بە ئاگابیت، چونکە قژ هەڵدەوەرێنێت، باشترە چاوەڕێ بکەیت کەمێک تەڕی زۆری قژەکە بڕوات و سارد بێت و دایبهێنە، بەڵام دوای وشکبوونەوە بیبەستە.
4. بەکارهێنانی زەیتی سرووشتی زیاد لە پێویستە کە یەکێکە لە دیاردە زۆر باوەکان، بێگومان سوودی زۆرە بەتایبەت بۆ قژی وشک، بەڵام لە هەفتەیەکدا دووجار زیاتر بەکاریمەهێنە، بۆ ئەوەی بوار بدەیت بە بێخی قژت هەناسەبدات. [1]