داری قەرەداغ پەلکی دەرمانە، خۆزگەم بەو خوشکەی برای میوانە.
داری قەرەداغ: مەبەست لە داری زەردی ناوچەی تافانی قەرەداغە، پیرەدارێکی هەزار ساڵەیە و کۆی گەڵاکانی بە سرووشت ڕەنگیان زەردە، لە کوردەواردا هەر دارێک نایاب و نرخدار بێت دکتۆرە گیادەرمانییەکان قەد و گەڵا و بەری دەکەن بەدەرمان، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە کەسێکی زۆر نزیکی میوان بێت، چونکە داری زەردی قەراخ ساڵانە میوانداریی هەزاران کەس دەکات.[1]