داری (کنگر) چۆنە.
پێشوان چیرۆکی ئەم پەندە بەم شێوەیە دەگێڕنەوە: ژنێکی هەژار کچێکی هەبوو، زۆر بەهەژاریی و نەداریی بەخێویکرد، پاشان بەختی هێنایی و دای بە پیاوێکی دەوڵەمەند و دەستڕۆشتوو، دوای گواستنەوەی، ڕۆژێک کچەکە بەرەوباوان بووەوە، دایکی کنگری بۆ سووردەکردەوە.
کچکەی وتی: داری کنگر چۆنە؟
دایکی وتی: یاخوا لاولۆت پاچی! ئەوەبوو من ئەمکرد، تۆ ئەتپاچی
واتە: من کنگرم دەکرد و تۆ پەلوپۆکەت لێدەکردەوە. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەخۆی گۆڕابێت.[1]