وەزیری نەوتی ئێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرا نەوتی کێڵگەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و #کەرکووک# بوو، دەشڵێت بەهۆی هەرێمەوە هەناردەی 500 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەمان لەدەستداوە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی ئێراق ڕایگەیاند، ئەو نەوتەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرا نەوتی کێڵگەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بوو، بەهۆی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەکردنی 500 هەزار بەرمیلی نەوتی ڕۆژانەمان لەدەستداوە.
وەزیری نەوتی ئێراق دەشڵێت، داوامان لە کۆمپانیای بۆتاشی تورکیا کردووە دەست بە هەناردەکردن و بارکردنی نەوتی کوردستان بکرێتەوە. [1]