#لاهور شێخ جەنگی#، کە خۆی وەک هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەناسێنێت، داوای هاوکاری لە #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# کردووە.
لە سەردانەکەی بۆ لای هەردوو شاندی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، لاهور شێخ جەنگی داوایەکی ئاڕاستەی بەرپرسانی هەردوو حیزب کردووە.
داواکەی لاهور شێخ جەنگی لە بەرپرسانی ئەو حیزبە ئەوە بووە، کە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی ماڵەی لەگەڵ بکەن، بەو پێیەی ئەو زووڵمی لێکراوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە.
لاهور شێخ جەنگی ڕوونکردنەوەشی لە بارەی هەنگاوەکانی داهاتووی لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و تەنانەت ئێراق بۆ بەرپرسانی کۆمەڵ و یەکگرتوو داوە و جەختیکردووەتەوە، کە دەیەوێت وەک هاوسەرۆکی یەکێتی ڕۆڵی خۆی لە هەنگاوەکان بگێڕێت.
وەڵامی بەرپرسانی کۆمەڵ و یەکگرتوو بۆ لاهور شێخ جەنگی ئەوە بووە، کە ئەوان ناتوانن هیچ دەستوەردانێک لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بکەن و داوایان لێکردووە، هەوڵبدات بە گفتوگۆ کێشەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی تری حیزبەکەی چارەسەری بکات. [1]