- بەدەرفتی دەزانم ئەمڕۆ #11-05-2023# کوورتەیەک لە مێژووی بارزانتان پێ نیشان بدەم.
- ناحەزان زۆریان لەسەر شێواندنی مێژووی بارزان نووسیوە.
- تێکۆشان لە دژی زۆرداران فەرزە.
- زۆر تووشی شەڕبووین، بەڵام بە موعجیزە دەرچووین.
- شۆڕشی ئەیلول بوو بە پەناگایەک بۆ هەموو شۆڕشگێر و دیموکراتخوازانی ئێراق.
- ئێمە سەربەرزین لە شۆڕشی ئەیلول یەک کاری تیرۆریستی ئەنجام نەدرا.
- تکای من لە هەموو دۆستان ئەوەیە هەڵسوکەوتی ئێمە نەکەنە هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی بارزان.
- زۆر سوپاسی سوودانی دەکەم کە زۆر بەجدی هەوڵدەدات ئەو ڕێککەوتنە سیاسە جێبەجێبکات، ئێمەش بە هەموو توانا پشتگیری دەکەین.
- بەدەرفەتی دەزانن بانگەواز لە هەموو حزبە سیاسەیەکان بکەم پێش 18ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بکەن و بەتایبەت یەکتی و پارتی گرفتەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
- نابێت چیتر یەکێتی و پارتی خەریکی یەکتر شکاندن بن.
- خۆشم ئامادەم هەرچیم پێبکرێت بۆ یەکخستنی ناو ماڵی یەکێتی و پارتی.
- داوا لەڕاگەیاندنەکان دەکەم ڕۆڵێکی ئیجابی ببینن بۆ ئەم قۆناغە. [1]