وشکیی دەم لە ئەنجامی بوونی گرفتە لە لیکە ڕژێنەکانی دەم، کە بە بڕی پێویست لیک بەرهەمناهێنن، ئەمەش دەم وشک دەکات، چەندین هۆکاری هەیە.
ماڵپەڕیی nhs inform هۆکارەکانی وشکیی دەمی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. سترێس=KTML_End=
مرۆڤ لە کاتی فشار و دڵەڕاوکێ دەمی وشک دەبێت، بەڵام ئەمە گرفتێکی کاتییە، پاش نەمانی فشارەکە، دەم بەشێوەیەکی ئاسایی لیک بەرهەمدەهێنێت.
=KTML_Bold=2. بەکارهێنانی دەرمان=KTML_End=
هەندێک جۆری دەرمان هەیە، کە کاریگەرییە لاوەکییەکەی لەسەر جەستە ئەوەیە کە دەم وشک دەکاتەوە، بەتایبەتی دەرمانی دژە خەمۆکی و ڕەبو، باشتر وایە پێش بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە کاریگەرییە لاوەکییەکەی لەسەر دەرمانەکان بخوێنیتەوە.
=KTML_Bold=3. گیرانی لوت=KTML_End=
کاتێک لوت دەگیرێت بەهەر هۆکارێک بێت، زیاتر بە دەم هەناسە دەدەیت، ئەمەش وادەکات دەمت وشک بێتەوە.
=KTML_Bold=4. شەکرە=KTML_End=
ئەم گرفتە درێژخایەنە هۆکارە بۆ ئەوەی دەمت وشک بێتەوە، ئەم حاڵەتەش زیاتر کاتێک ڕودەدات کە شەکری خوێن زۆر بەرز بێت.
=KTML_Bold=5. چارەسەر بە تیشک=KTML_End=
ئەو کەسانەی radiotherapy بۆ مل و سەریان دەکەن، هەندێکجار لیکەڕژێنەکانیان تووشی هەوکردن دەبێت.
=KTML_Bold=6. نەخۆشی (Sjogren’s Syndrome)=KTML_End=
ئەم نەخۆشییە تووشی ڕژێنەکان دەبێت، دەکرێت تایبەت بێت بە ئەندامێکی دیاریکراوی جەستە، هەندێکجار بەهۆی ئەو نەخۆشییە هەوکردن لە لیکەرژێنەکان درووستدەبێت. [1]