هۆڵی بەرز راگرتنی یادی شەهیدانی کیمیاباران لە شێخ وەسان
مەزرای شەهیدانی چەکی کیمیایی شێخ وەسان
ئەم هۆڵە وەکوو گڵکۆ و مەزار و مۆنۆمێنت و یادگە و یادەوەریی ئەو شەهیدانەیە کە لە گوندی #شێخ وەسان# ی دۆڵی #بالیسان# ی شارۆچکەی #شەقڵاوە# لە #16-04-1987# بەچەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی شەهید کران، ئەمەش بۆ یەکەمینجار بوو چەکی کیمیایی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئێراقەوە بەرانبەر خەڵکی کوردستان بەکاربهێنرێت و لەسەر گوند و ئاوەدانییەکانی تاقیبکرێتەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە (200) هاووڵاتی بوونە قوربانی و بەسەدانیش برینداربوون و تا کۆتایی تەمەنیان بە و برینەوە ناڵاندیان.[1]