دوای 7 لە بایکۆتی تیمی یەکێتی لە حکومەت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەبەشداری تیمی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی 3ی ئایاری 2023، بەسەرپەرشتی باربارا لیڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، شاندێکی پارتی و یەکێتی لە هوتێل ڕۆتانای شاری #هەولێر# کۆبوونەوە.
لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە لێژنەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، گفتوگۆکانیان لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت دەستی پێ کرد.
ڕۆژی 9ی ئایار، #قوباد تاڵەبانی# سەردانی #مەسرور بارزانی# کرد و بڕیار وابوو #بافڵ تاڵەبانی#ش بەشداری لە مەڕاسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی بکات، بەڵام بەهۆی دۆخی تەندرووستییەوە نەیتوانی بەشداری بکات.
پێشتر ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە مەسرور بارزانی لەسەر کێشە داراییەکان و بابەتی پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەت و زیادکردنی دەسەڵاتەکانی وەزیرەکانی یەکێتی لەو کابینەیە ڕێککەوتوون. بۆ بابەتی ئەمنیش بڕیاردراوە لێژنەیەکی نوێ لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی عەقید هاوکارجاف بکات.
ڕۆژی شەممە، 13ی ئایار، تیمێکی بانکی ناوەندی #سلێمانی# و بانکی ناوەندی هەولێر لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەو بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ڕێکاری چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان سلێمانی و هەولێریان خستەڕوو.
بڕیار وایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #14-05-2023# ئەنجوومەنی وەزیران دەنگ لەسەر ڕێککەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بدرێت و پەسند بکرێت. [1]