=KTML_Bold=پارتى و یەکێتیى، پەیوەندى بەیەکترەوە دەکەن
پارتى و یەکێتیى، سەرۆک و ئەندامانى شاندەکەیان دیاریدەکەن=KTML_End=
وابڕیارە لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو، پارتى و یەکێتیى لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەکەى چەند ڕۆژى ڕابردووى سەرۆکى پارتى کۆببنەوە.
دواى دەستپێشخەرییەکەى پێنجشەممەى ڕابردووى #مەسعود بارزانى#، سەرۆکى #پارتى دیموکراتى کوردستان# لە بارەى کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتیى بەر لە 18ى ئایار، مەکتەبى سیاسى هەردوولا لە پەیوەندیدان بۆ دیاریکردنى شوین و وادەى ئەنجامدانى کۆبوونەوەکە و ئەندامانى شاندەکان.
هیچ بەربەستێک لە بەردەم کۆبوونەوەکەدا نییە و تاوەکوو ڕۆژى یەکشەممە #14-05-2023#، لەلایەن سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى و بڕیاردەرى دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسى یەکێتی، وادە و شوێنى ئەنجامدانى کۆبوونەوەکە دیاریدەکرێت و بە ئەگەرى زۆریشەوە ئەو کۆبوونەوەیە دەکەوێتە ناوەڕاستى ئەو هەفتەیە.
بەر لە کۆبوونەوەکە مەکتەبى سیاسى هەردوولا بەرنامەى کارى گفتووگۆى نێوانیان دیاریدەکەن و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەکەش ڕێککەوتنە لەسەر پرسى ئەنجامدانى هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان. [1]