لیژنەیەکی هاوبەش لە تیمی وزاری یەکێتی و پارتی بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی ڕێککەوتنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی زانیارییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیران، لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەت لە تیمی وزاری #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە کۆبوونەوەدان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێی #15-05-2023# ئەنجوومەنی وەزیران.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی #14-05-2023# ئەم لیژنەیە بۆ گفتوگۆی زیاترە لەسەر بابەتی کێشە داراییەکانی #هەولێر# و #سلێمانی#یە. بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا تەنیا دەنگدان بکرێت لەسەر پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە نەک گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکان. [1]