لەو کۆبوونەوەیەدا کە #شێخ جەعفەر#، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی #بافڵ تاڵەبانی# و گەڕانەوەی بە تەندرووستییەکی باشەوە، ڕەوشی سیاسیی کوردستان و ئێراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
هەروەها جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی کرایەوە بەئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک و گەشەپێدانی دیموکراسی.
مەکتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو کەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی کوردستان و پەرۆشیی لایەنەکانی کوردستان و دۆستەکانی گەلەکەمان بۆ درووستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانی و یەکخستنی تواناکان دەربڕی و هیوای خواست حوکمڕانی و سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی گەشەکردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت. [1]