ناونیشانی هۆنراوە: هەناسە وەریوەکانی ئەنفال
ناوی نووسەر: #حەمە ئەحمەد جاف#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=489779&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ گویگرتن لە خوێندنەوەی هۆنراوەی هەناسە وەریوەکانی ئەنفال=KTML_Link_External_End=
سەحەرە و...
گڤەی با ڕەشی خەزانی نیسانێکی سەفەری...
دەنگ و تەپوتۆزی زیل و ئیڤا شەق و شڕەکانی ئەنفال
ڕووه و ئێرە پاڵ دەنێ !
زەنگی سەعاتە قوڕمیشکراوەکانی ، ..
سەر ڕەفەی ماڵە وەرزێرەکانی ئێرەش
ڕۆژژمێری کارەساتەکان و...
زەمەنێک بەر لە ئەنفال هەڵدەوێزنێ
شەوێکی تارو سامناک
ئاوایی کپ و بێدەنگ
قوتیلەی بەرهەیوانی دێ ... کزو خامۆش
دەشت و چیاو لوتکه و نواڵەش سەربەتەم
ئاوایی ....
پێنج پەنجە زبرەکانی پیرە داربەڕووی بەرماڵان
بۆ ماڵاوایی کوڕو کچە شۆخەکان هەڵدێنێ و ...
دوا ماڵاوایی
لە ژوانی شوان و بێری و بەرغەل دەکاو ...
بە سپایی سەرئەخاتە
ئامێزی گەرمی ئەم وەرزه و ...
زەنگی ناوەختی ئەنفال
بە گوێی سەمای مەرگی دێدا ئەچرپێنێ و...
لە پاشکۆی زیل و...
ئیڤا ڕووپۆشکراوەکانی ئەنفالەوە
پێنج پەنجە ناسکەکان
بۆ خوداحافیزی لە نیشتمانی دێ
هەڵدەبڕدرێن !
ئەودەمەی کە...
دەستەکان بۆ ماڵاوایی بەرزدەبنەوە
کوردستان گەورەترین مێژوو
بۆتوحفەی هەناسە وەریوەکانی ئەنفال
بە خوێن ئەنووسێتەوە !
تۆ...
کچە قەرەج
من ...
کوڕیژگە خەڕاتێکی بێژنگچنی ، ..
نێو ڕەشماڵی بەرئاوایی !
تۆ...
قوتیلکەی بەرهەیوانی ، ..
کوختێکی دەشتی گەرمێن و ...
من....
پێشمەرگەی باوەشی بەفرینی چیا
کچێ من دەمێکە
لە سەر پەنجەی زاماری توتڕک و...
دڕکە زی گیرم خواردووه و ..
خوێنی جەستەم بۆکردوویتە ، ..
نێو (کوپە ) پێکی ، ..شەرابی ڕەزی سووتاوی
گەرمێن و کوێستانی دۆڵی جافەتی
شەرابی ئه و ڕەزانەی ، ....
لێرەوە بەسەر پشتی وشترەکانەوە
لە ڕووباری فرمێسکی شەوی ئازاری ئەنفالەوە
پەڕینەوه و ....
پە پرچی ئایشه و فاتمەدا خۆیان هەڵواسی ! ....
ئه و فرمێسکانەی ، ...
لە ژووانی چۆڵی قوڵفەی تەرحیلدا تووانەوه و ...
لە کوانووی عیشقی ئیلاهی
کوڕە شوان و کچە بێریەکانی ئاواییدا
هەڵقرچان و بوونە قەقنەس
ئه و عیشقەی ، ...
لە وێستگەی چاوەڕوانی کەژاوەی گەڕانەوەتا
سۆمای چاوانی ڕۆڕژاو ..
بە زۆردارەکی
تاسکڵاوی کچە بەڕووی ژوانمی
کردە سەر برالەی دارخورماکانی
سەماوه و حەزەرو نوگرەسەلمان
*****
دەچیتر مەمسوتێنە ...بیابان
دەئاخر....
بەرگەی ئه و هەموو ئازارو سووتانەت ناگرم
ئێستا ڕۆحم ، ..
چۆلەکەیەکی باڵکراوی چۆڵی قوڵفەی
قفڵبەندی حەجاجە و ...
تک ..تک ...خوێنی، ..
جگەرم و جگەرتی لێ دەتکێ
دە چیتر مەمسوتێنە ....بیابان ! [1]
=KTML_Bold=ئەم هەڵبەستە بە ڕێنووسی نووسەر نووسراوە و کوردیپێدیا بە هیچ شێوەیەک دەستکاری ڕێنووسەکەی نەکردووە.=KTML_End=