ناونیشانی پەڕتووک: بەرەنگاربوونەوەی سینەما و دەسەڵات
ناوی نووسەر: #فریا یونسی#
دەستگیرکران و سەپاندنی سزای زیندان بەسەر محەمەد ڕەسووڵۆف، سینەماکاری ئێرانیدا، لەلایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە، بووە هۆی دنەدانم بۆ دووبارە بینینەوەی فیلمەکانی ڕەسووڵۆف و خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی جیدی لەسەر ڕەوتی سینەمای ئێران و جیهان. لەم وتارەدا هەوڵم داوە، سەرەتا ئاوڕێک لە درووستبوونی ڕەوتەکانی سینەمای نیۆڕیالیزم، دانەر و شەپۆلی نوێی سینەمای فەڕەنسا و بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتە فاشیستییەکانی ئەورووپا و هەروەها، پلانی دەسەڵاتدارانی فاشیستی بۆ کۆنترۆڵکردنی سینەما، بدەمەوە کە لە 80 ساڵی ڕابردوودا کاریگەریی لەسەر سینەمای ئێران داناوە. [1]