بەشێک لە خانمان حەزیان لە قژی درێژە و بۆ ماوەیەکی زۆر نایبڕن، بەڵام ڕەنگە هەست بەوە بکەن قژیان گەشە ناکات و درێژ نابێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە قژەکە لە گەشە وەستاوە، بەڵکوو واتای ئەوەی کە چەند هەڵەیەک ئەنجام دەدەین و ڕێگری دەکات لە درێژبوونەوەی قژ.
=KTML_Bold=1. قژت ماندوو دەکەیت=KTML_End=
شانەکردنی قژ بە بەردەوامی، ڕەنگکردنی، بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان یان خزمەتنەکردنی هۆکارە بۆ ئەوەی قژت درێژ نەبێتەوە، هەندێک جاریش سترێس هۆکارێکی دیکەیە.
=KTML_Bold=2. نەبڕینی قژ=KTML_End=
گرنگە زووزوو خواری قژت ببڕیت، بۆ ئەوەی مخورکەکانی قژت لێبێتەوە و زیان بەتەواوی تاڵەکە نەگەیەنێت، هەر بۆیە هەموو سێ یان چوار مانگێک بەشی خوارەوەی قژی ببڕە.
=KTML_Bold=3. شێدارنەکردنەوەی=KTML_End=
قژ پێویستی بە شێدارکردنەوە هەیە، ڕەنگە خانمان گرنگی بە شێدارکەرەوە نەدەن، بەڵام وەکوو خۆراکی قژە و پێویستە بۆ ئەوەی نەرم بێتەوە و گەشە بکات. [1]