ناونیشانی بابەت: ھۆڕمۆنەکانی خۆشبەختی چین؟ چۆن کاریگەریان ھەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
ھۆرمۆنەکان کاریگەرییەکی زۆریان ھەیە لەسەر حاڵەتی دەروونی و فکری مرۆڤ و دەستێکی باڵایان ھەیە لە ڕێکخستنی چالاکییەکانی لەشی مرۆڤ. ھەندێک ھۆرمۆن ھەیە بە ھۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراون، ئالێرەدا ھەوڵ دەدەم بە کوورتی باس لە ھەریەکیان بکەم:
1- ھۆرمۆنی ئەسیتایل کۆلین: ئەو ھۆرمۆنەیە کەبەرپرسە لە ئاگایی و لەبیرنەچوونەوە ، ئاگاداریکردنی شەھیەت و حەزی خواردن، لێپرسراویشە لە حەزی سێکس و کردە سێکسییەکان.
2- ھۆرمۆنی میلاتونین: ئەو ھۆرمۆنەیە کە یارمەتیی لەش دەدات بۆ خەو و ئیسراحەت و ڕیلاکسەیشن ، ڕێکخستنی خەو و کاژێری بایۆلۆژی لە جەستەی مرۆڤ دا.
3- ھۆرمۆنی ئیندۆرفین: ئەو ھۆرمۆنەیە کە ئازار کەمدەکاتەوە، باری دەروونی ئارام دەکاتەوە، مرۆڤیش دڵخۆش دەکات.
4- ھۆرمۆنی دۆپامین: ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوە لە چێژ وەرگرتن ، ھەروەھا لێپرسراوە لە وردبینی و تەرکیز.
5- ھۆرمۆنی نۆر ئیپینفرین: ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی ھەست و حەزە سێکسییەکان و ھەست کردن بەخۆشی و چێژە.
6- ھۆرمۆنی ئینکیفالین: ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی دژە خەمۆکییە.
7- ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین: ئەو ھۆرمۆنەیە کەلێپرسراوی ھەست و سۆزە.
9- ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین: ئەو ھۆرمۆنەیە لێپرسراوی باشتر کردنی خەو ، و نەھێشتنی قەڵەقی و دڵەڕاوکێیە.
ھەریەک لەم ھۆرمۆنانە بەڕێگەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان ھەیە لەسەر لایەنی دەروونی و نەھێشتنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کەمکردنەوەی ئازار لە جەستەی مرۆڤ دا. [1]