ناونیشانی بابەت: نەخۆشی سیفڵێس (Syphilis)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
- جۆرێکە لە نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان، کە ئەم هەوکردنە بەهۆی بەکتریایەکەوە درووستەبێت پێی دەوترێت (bacterium Treponema pallidum) ، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا لێکەوتی مەترسیداری لێ دەکەوێتەوە.
- نەخۆشییەکە بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بە ئەنجامدانی سێکس لە ڕێگای کۆم ، دەم ، ئەندامی زاوزێ ، هەروەها لە خانمی دوگیانەوە بۆ منداڵەکەی دەگوازرێتەوە.
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئایدز، یاخود کرداری سێکس ئەنجامدەدەن لەدەرەوەی خێزان یاخود هاوڕەگەزبازان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەکە.
- لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشییەکەدا کەسەکە زۆربەی جار تووشی برینی شێوە بازنەیی تەختی بێ ئازار دەبێت .لە دەوری دەم و لێو ، ئەندامی زاوزێ ، کۆم.
- لە قۆناغی دووەمدا بە گشتی کەسەکە تووشی پەڵەو برین دەبێت لە چەند ناوچەیەکی لەشیا کە برینەکان سوور و زبرن، هەندێک جار کەسەکە ئازاری لەش و قورگ و تا و سەرێشە و دابەزینی کێشی لەشی دەبێت ، نیشانەکان لەڕێگای چارەسەرەوە چاک دەبن بەڵام گەر چارەسەری تەواو وەرنەگرێت ئەوا پێ ئەنێتە قۆناغی سێەم و چوارەم.
- لە قۆناغی سێەمدا کە ناسراوە بە قۆناغی (نادیار) چونکە کەسەکە هیچ نیشانەیەکی بینراوی تێدا بەدی ناکرێت بۆ چەند ساڵێک ، ئەمەش ڕێخۆشکەرە کە حاڵەتەکە ئەکرێت پێ بنێتە قۆناغی مەترسیدار کە قۆناغی چوارەمە.
- ئەم قۆناغە زۆر جار لەدوای 10 بۆ 30 ساڵ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە درووستەبێت، کە بەشێکی زۆری ئەندامەکانی لەش دەگرێتەوە وەک مێشک و سیستەمی دەمار و چاو دڵ و بۆریەکانی خوێن ، گەر چارەسەر نەکرێن مەترسی جدی لەسەر ژیانی کەسەکە لێدەکەوێتەوە - پزیشکی پسپۆر دوای دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە چارەسەری پێویست دیاری دەکات. [1]