ناونیشانی بابەت: نەخۆشییە دەروونییەکان لە منداڵان؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
بەشێک لەو نەخۆشانەی کە دوای چارەسەری جەستەیی پێویستیان بە چارەسەری دەروونی ھەبوو بۆیە پەیوەندیمان بە د.محەمەد عادل پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکانەوە کرد و نەخۆشەکانی بینی و پێکەوە دەستمان کردووە بە چارەسەر. بێگومان منداڵیش کێشەی دەروونی ھەیە و پێویستە زوو ئاگادار بین پێش ئەوەی ئەوکێشانە گەورەتر بن و کار لە دەروون و مێشکی منداڵەکە بکەن.
- جگە لەوە کێشەی دەروونی ئەبێتە ھۆی زۆربەی نەخۆشییە جەستەییەکان وەکو:
1- کەمی گەشە.
2- نەبوونی ئارەزووی خواردن.
3- سەرئێشە.
4- دابەزینی ئاستی خوێندن.
5- ئازاری سک.
6- کەمخەوی و چەندین کێشەی تر.
=KTML_Bold=نموونەی چەند نەخۆشێک کە دەستمان کردووە بەچارەسەر لەگەڵیاندا:=KTML_End=
کەیسی یەکەم:
کچێکی 10ساڵان بوو، دایکی ئەیوت ھیچ شتێک بەگوێمان ناکاو تەنانەت بە پێچەوانەی ئێمەوە ھەڵس وکەوت ئەکا، لە قوتابخانە باشنییە. لەگەڵ خوشک و براکانی ناگونجێت.
=KTML_Bold=کەیسی دووەم:=KTML_End=
کچێکی 7ساڵانە دایکی دەڵێت زۆر گۆشەگیرە و تێکەڵی منداڵی تر نابێت و تەنانەت خواردنیشی کەمە.
=KTML_Bold=کەیسی سێیەم:=KTML_End=
منداڵێکە تەمەنی 3ساڵ و 8 مانگە، دایکی تەواو بێزاروو ماندوو بوو ئەیوت ھیچ ناوەستێ و بەھیچ شێوەیەک ناتوانم دەرچوونم نەماوە جوڵەی زۆرە ( فرط الحرکة ) .
- ئەم نەخۆشانە کە کۆرسی چارەسەریان تەواو بوو ھەوڵ ئەدەم ئەنجامەکەیتان بۆ بڵاو ئەکەمەوە و دایک و باوکی منداڵەکان ئەزموونی خۆیان بنووسن لەسەر چۆنێتی
چارەسەرکردنەکە. [1]