ناونیشانی بابەت: سوودەکانی شیرپێدانی سرووشتی
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
باشترین شیر بۆ کۆرپەلە شیری سرووشتی دایکە، پێویستە دایکان تا تەمەنی 6 مانگی شیربدەن بە کۆرپەلەکانیان بەبێ پێدانی هیچ خۆراکێکی دیکە ، دوای تەمەنی 6 مانگی زیادکردنی خۆراک لەپاڵ شیرپێدانەکەدا.
هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە شیری سرووشتی دایک زۆر بەسوودە بۆ کۆرپەلە و دایکەکە، لە سوودەکانی بۆ کۆرپەلە:-
- دابینکردنی بەرگری بۆ پاراستنی کۆرپەلە لە تووش بوون بە ئیلتیهابات و نەخۆشی.
- دابینکردنی هەموو ماددە خۆراکییەکان کە پێویستە بۆ گەشەی تەندرووستی کۆرپەلە.
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووش بوون بە سکچوون و ڕشانەوە.
- ڕێگری لە قەڵەوی.
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووش بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان لە داهاتوو.
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە.
- یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی ئارام.
- بەهێزکردنی مێشکی کۆرپەلە.
- باشترکردنی پەیوەندی نێوان دایک و کۆرپەلە.
=KTML_Bold=لە سوودەکانی شیردان بۆ دایکان:-=KTML_End=
- کەمکردنی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان.
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووش بوون بە فشەڵبوونی ئێسک.
- سووتاندنی کالۆری و بەکارهێنانی چەوری جەستە بۆ درووستبوونی شیر.
- کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم.
- بەرهەمهێنانی ئۆکسیتۆسین کە یارمەتیی گرژبوونی منداڵدان دەدات بۆ گەڕانەوەی قەبارەی پێشووی.
- ڕێگری کردن لە تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون. [1]