ناونیشانی بابەت: لەولەب چییە و بۆچی بەکاردێت؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ئامێرێکی بچوکە لە شێوەی (T) ئینگلیزیدایە و لە پلاستیک یان مس درووستدەکرێت ، لەناو منداڵدان دادەنرێت بۆ ڕێگریکردنی لە دووگیانی.
=KTML_Bold=دوو جۆری هەیە:=KTML_End=
1- لەولەبی مس (لەولەبی ناهۆرمۆنی) :- مس دەڕژێنێت و دەبێتە هۆی لەناوچوونی سپێرمەکان و بەمەش ڕێ لە پیتاندن دەگرێت.
2- لەولەبی هۆرمۆنی:- پڕۆجیسترۆن دەڕژێنێت، کە دەبێتە هۆی ئەستووربوونی مادەی لینجی ملی منداڵدان و ڕێ لە پیتاندن دەگرێت.
لەولەب لەلایەن پزیشکەوە لەناو منداڵدان دادەنرێ بەبێ بەکارهێنانی بەنج بۆ ماوەی 3 بۆ 10 ساڵ دەمێنێتەوە و کاردەکات و چانسی شکستهێنانی کەمترە لە 1٪. باشترین کات بۆ دانانی لەولەب کاتی سوڕی مانگانەیە چونکە دڵنیاکەرەوەیە لەوەی خانمەکە دووگیان نییە، وە ملی منداڵدان لە کاتی سووری مانگانە زیاتر دەکرێتەوە ئەمەش ئاسانترە بۆ دانانی لەولەب و چانسی تووشبوون بە ئیلتیهاباتیش کەمدەکاتەوە.
لە دوای منداڵبوونی سرووشتی دەتوانرێ ڕاستەوخۆ یان دوای 4 بۆ 6 حەفتە دابنرێت وە لە کاتی منداڵبوون بە نەشتەرگەری دەتوانرێت لەکاتی نەشتەرگەرییەکە یان 6 حەفتە دواتر دابنرێت.
=KTML_Bold=لەم حاڵەتانەی خوارەوە لەولەب بە هیچ جۆرێ دانانرێ:-=KTML_End=
- دووگیانی.
- تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان و ملی منداڵدان.
- بوونی ئیلتیهابات لە ناوچەی حەوزدا.
- ناتەواوی لە شێوەی منداڵدان وەک بوونی گرێ.
- هەبوونی هەستیاری بەو مادانەی لەولەبی لێ درووست دەکرێت.
- خوێن بینینی نائاسایی بەبێ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی. [1]
بۆ =KTML_Bold=بینینی لەولەب بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=