ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە #15-05-2023# لە شاری #هەولێر# #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێشوازی کرد لە زەهرا بێڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و #بەغدا#، هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان و هەنگاوەکان بەئامانجی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان، هەردوولا بەراشکاوی دید و تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە یەکێتیی پێداگرە لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و جێبەجێکردنی داخوازییەکان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 668 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!