کاتێک چەوری لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، وردەوردە دەبێتە هۆی گیرانی دەمارەکان و لە ئەنجامدا تووشی جەڵتەی دڵ یان مێشک دەبێت، بەرزی ڕێژە کۆلیسترۆڵیش یەکێکە لەو گرفتانەی بە بکوژی بێدەنگ ناسراوە، مەترسییە لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو.
ماڵپەڕی times now news سێ خواردنەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵیان بەرزە.
=KTML_Bold=1. چای سەوز=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و تەندرووستە، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات.
=KTML_Bold=2. کاکاو=KTML_End=
کە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی شوکوڵاتەی ڕەشە، دژە ئۆکسانی تێدایە، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە و لەبری ئەوە کۆلیستڕۆڵی باش بەرزدەکاتەوە لە خوێندا.
=KTML_Bold=3. چای کوجەرات یان کەرکەدی=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە ڕێگری دەکەن لە هەر هەوکردنێک لە جەستەی مرۆڤدا، هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە. [1]