ئەمڕۆ ڕێکەوتی#18-05-2023# 200 ملیار دیناری دیکە لەلایەن ئێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە #بەغدا# ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی مافی هەرێممان تەواوکرد و ئێستا 200 ملیار لە بانکی ڕافیدینەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، دواتر 200 ملیار دیناری دیکە لە بانکی ڕەشیدەوە دەخرێتە سەر حسابی هەرێم.
بەپێی ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا لەبارەی بودجەی 2023 تا 2025، ئێراق لە %12، 67ی بودجەکەی ساڵانە بە هەرێم دەدات، لەبەرانبەردا کوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێگەی سۆمۆوە دەفرۆشێت و ئەو بڕە پارە تەواوکارییەکەی لە داهاتی نەوتەکە دابین نابێت، ئێراق دابینی دەکات. [1]