لە دیدارێکدا کە #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و د. #جوان ئیحسان#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
#بافڵ تاڵەبانی# ئاماژەی بە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرد بۆ هێنانەکایەی سەقامگیری لە بوارە جیاوازەکان و هەنگاوەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک و ڕایگەیاند، کاری پێکەوەیی و دیدگای هاوبەش سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و دەستبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان.
پرسی هەڵبژاردن تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و لەو بارەیەوە بافڵ تاڵەبانی وتی، ئەم پرسە ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەکان سازانی لەسەر بکرێت، دڵنیاین بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن هەموو کێشەکان چارەسەر دەکەین و هەموو بیرکردنەوەیەکیشمان سەرکەوتنی هەرێمەکەمانە نەوەک بەرژەوەندییە حزبییەکان. [1]