وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ #18-05-2023# لە شاری #هەولێر#، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەپڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی کارەبا دادەنێت، کە تێچوی درووستکردنی 100 ملیۆن دۆلارە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ لەژێر چاودێریی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا بەردی بناغەی (پڕۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر) لە پارێزگای هەولێر دادەنێت.
پڕۆژەکە بە تێچوونی 100 ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 590 دۆنم جێبەجێ دەکرێت و دەکەوێتە ناوچەی پیرداود گوندی منارە لە باشووری وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا.
درووستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تێچوی 100 ملیۆن دۆلار هاوکاتە لەگەڵ وەستانی پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# بەهۆی نەبوونی بودجەوە و وەستانی پڕۆژەی دوو سایدکردنی ڕێگای #کەلار# - #دەربەندیخان#، کەمتر لە 70 ملیۆن دۆلاری پێویستە. [1]