پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,462
وێنە 105,721
پەرتووک PDF 19,691
فایلی پەیوەندیدار 98,579
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
بەغدا بەزەوقی موقتەدا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەغدا بەزەوقی موقتەدا

بەغدا بەزەوقی موقتەدا
ناونیشان: بەغدا بەزەوقی موقتەدا
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #27-01-2020#
ئەوەی ئەمڕۆژانە لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئێراق ڕوودەدات شۆیەکی بێتامە بە ئەکتەری بێتامەوە. موقتەدا سەدر، کە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدامەوە کەڵکەڵەی سەروەریی شیعەکانی ئێراقی لەسەردایە، ڕۆڵی ئەو کەسە دەبینێت کە پێیوایە دەتوانێ بە ئۆپۆرتیونیزم ببێتە خومەیینییەکی نوێ یان لە ئەهوەنترین حاڵەتدا حەسەن نەسروڵڵای ئێراقییەکان. بەڵام بەو یارییانەی دەیکات، ڕۆژبەڕۆژ دەریدەخات کە کەسێکی متمانەپێنەکراوە. سیاسییەکانی ئێراق و تەنانەت ئەمریکا و ئێرانیش لەڕووی ناچارییەوە مامەڵەی لەگەڵدەکەن. ئەگینا هەموو لایەک (بە تارانیشەوە) و ڕەنگە موقتەدا خۆیشی ئەوە باش بزانن کە بە خۆپیشاندانە چەند سەت هەزار کەسییەکەی ڕۆژانی ڕابردوو لە بەغدا، ئەمریکا لە ئێراق دەرناکرێ. هەروەها دەریشکەوت خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر و شارەکانی دیکەی ئێراق جدیترن لەوەی موقتەدا لە پشتیان بێ یان نیوەشەوێک بە تویتێک بیانفرۆشێ.
لەبنەڕەتدا لە قۆناخی پۆست سولەیمانیدا مل خستنە بەر ملی ئەمریکا، ئەگەر جاران یەک جار هەڵە بووبێ، ئێستا هەڵەیەکی زۆر گەورەترە. بۆیەش سەرۆک #نێچیرڤان بارزانی# لە داڤۆس بە دیداری لەگەڵ ترەمپ، لەجیاتی کاریگەربوون یان سڵەمینەوە لەو شیعار و شۆویە، ئەوەیکرد کە بۆ کوردستان باش بوو.
حەسەن عەباسی، کە وەک بیرمەند و تیۆریسیەنی سوپای پاسداران دەناسرێ، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێشنیازی ئەوەی بۆ ئێرانییەکان کردبوو کە هاووڵاتییانی ئەمریکی بڕفێنن و بەرانبەر بەوە پارە وەربگرن و دۆخی ئابووریی وڵاتەکەی پێ چاکبکەن. هەر زووش سوپا خۆی لەو قسانە بێبەری کرد، چونکە باسی سێ ملیارد دۆلارەکەی قەتەریشی تێدابوو کە گوایە وەک خوێنبەهای کوژرانی سولەیمانی داویەتە ئێران. هەمان ئەو بیرمەندە ماوەیەک پێش ئێستا بە یەقینەوە گوتی ئەمریکا زۆری نەماوە و وەک یەکێتیی سۆڤیەت و بەبێ تەقاندنی یەک گوللەش لەبەر یەک هەڵدەوەشێت! ئەمە هاوشێوەی بانگەشەکەی موقتەدا بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی وابوو و وەک عەرەب دەڵێن ئەو سیحرەیە کە بەدڵنیاییەوە لە ساحیرەکەی هەڵدەگەڕێتەوە. چونکە کەس نییە نەزانێت ئەمریکا بریتی نییە لە دەوڵەتێکی ئایدیۆلۆژیی وەکوو سۆڤیەت کە سەرکردەیەک و حیزبێک و سیستمێکی ئابووریی شکستخواردوو بیبات بەڕێوە و بە بەیاننامەیەک هەڵوەشێتەوە. ترەمپ ڕۆڵگێڕێکە لەنێو ئەو سیستمەدا و ئەو لێپرسینەوەیەش کە ئێستا لە ئەنجوومەنی پیران لەگەڵی دەکرێ، ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت، دەیسەلمێنێ کە ئەمریکا پێکهاتنی 372 ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتەیە لەسەر سیستمێک کە هەمووان بەپێی ئاستی خۆیان تێیدا بەشدارن و بەرپرسیارن. هەر ئەو سیستم و پێکهاتن و بەشدارییەی هەمووانە وایکردووە ئەمریکا بتوانێ بەهێزترین ئابووری و هێزی سەربازی بێ و هەژموونی فەرهەنگیی بەسەر دنیاوە هەبێت.
دەربارەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش بەراوردکردنی ئەمریکا، تەنانەت بە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیاش هەڵەیە، کە دەزانین لە سەدەی بیستدا وردەوردە لە ناوچەکە وەدەرنرا. جیاوازییەکەش ئەوەیە کە ئەمریکا، بە ئێراقیشەوە، هیچ شوێنێکی لە ناوچەکەی ئێمەدا نەکردووەتە کۆڵۆنیی خۆی و هێزیشی زۆر لەو بەریتانیایە زیاترە کە لەو سەردەمەدا نە ئابوورییەکەی و نە توانا سەربازییەکەشی چیدیکە ڕێگەیان پێنەدەدا بەو گەورەییە بمێنێتەوە.
ئێران و پرۆکسییەکانی لە ناوچەکەدا هەر لەڕووی ئابووری و دیپلۆماسی و سەربازییەوە نا، بەڵکوو لەڕووی دیجیتاڵیشەوە گورزیان لێدەدرێ. ڕۆژ نییە هەژماری دامەزراوەیەکی ئێرانی و نزیک لە ئێران لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام (کە هەموویان ئەمریکین) نەسڕدرێتەوە و ماڵپەڕی ئاژانسە هەواڵییەکانیان لەنێو تۆڕی ئینتەرنێتی ئەمریکاییدا ناکارا نەکرێن. هۆکارەکەشی ڕوونە.
ئەمریکییەکان دەڵێن مادام حەزتان لێیە بڵێن: مەرگ بەر ئەمریکا، بڕۆن بە داهێنان و تەکنەلۆژیای خۆتان بیڵێن. هەمان ئارگیومێنت لەنێوەوەی ئێرانیش لەنێو گەنجاندا دەبیسترێ. بۆ نموونە کابرایەک لە تاران بە هەردوو پێڵاوەکانی چووبووە سەر ئاڵایەکی ئەمریکا، کەچی عەللاگەیەکی بەدەستەوە بوو و دیاربوو تازە ئایفۆنێکی ئەمریکایی کڕیبوو! لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراندا بە کابرایان دەگوت: ئەگەر ڕاستدەکەیت و دژی ئەمریکایت، بە هەردوو پێڵاوەکانت بڕۆ سەر ئایفۆنەکە و بیشکێنە. موقتەدا سەدریش تویتەکانی بە ئایفۆن دەکات و داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە دژی ئەمریکا دەکات!
ئەو هاندانی دژایەتییەی ئەمریکا لە ئێراق لەلایەن شیعەوە، جارێک بەبێ موقتەدا و جارێکیش بە زەوقی موقتەدا، بە قازانجی ئەو باڵادەستییەیان ناشکێتەوە کە لەدوای ڕووخانی سەدامەوە لە سەرتاسەری ئێراق بەدەستیانهێناوە. ئێستا لە واشنتن و ناوچەکەش بەجدی بیر لە ئێراقێکی دیکە و نەخشەکێشانەوەی ئێراق دەکرێتەوە. بەتایبەتیش مەسەلەی دامەزراندنی هەرێمێک بۆ سوننەکان، کە مەرج نییە فیدراڵی بێ و دەکرێ شتێکی جیاوازتر بێت، بەجدی لە واشنتن و لەسەر ئاستی هەرێمایەتیش ئیشی لەسەر دەکرێ، کە پێم وایە ئاستەنگی سەرەکیی پڕۆژەکە نابوێریی سەرکردە سوننەکانە. ئەگینا باشترین گەرەنتی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی #داعش#یش درووستکردنی ئەو کیانەیە.
بۆیە هەستناکەم تەنانەت تارانیش لەو کاردانەوانەی پاش کوژرانی سولەیمانی لە ئێراق کردی مەبەستی بێت دۆخەکە والێبکات ئەمریکا بیر لەو بژارە نوێیە بکاتەوە. بەتایبەتیش ئێستا کە ترەمپ خەریکی ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی نوێیە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناویان لێناوە پڕۆژەی سەدە. ترەمپ لە داڤۆس وردەکاریی پڕۆژەکەی لەگەڵ ئەو چەند سیاسییە با#سنە#کردووە کە بینیونی. بەڵام باڵکێش بوو کە لەوێ هەرچەندە زۆرتر دیداری لەگەڵ ئەهلی بزنس هەبوو، کەچی زۆر پێی گرنگ بوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان ببینێ. هەرچەندە واش دەرکەوتووە کە زۆر شت لەبارەی جیاوازیی نێوان کورد و بۆ نموونە عەرەب نازانێ و ڕەنگە نەشیزانیبێ کورد زمانێکی جیاوازی هەیە، بەڵام سەرسامیی خۆی بە نێچیرڤان بارزانی نەشاردووەتەوە. ئەو ڕێوشوێنە پرۆتۆکۆڵییانەش کە لە دیدارەکەدا گیرابوونەبەر و تەنانەت ناوهێنانی کوردستانیش بەبێ پاشگری ئێراق، پەیامی ئەوەی تێدابوو کە کورد جارێکی دیکە بووەتەوە جێی بایەخی واشنتن. جا بەڕاستی ئێستا تۆپی چارەنووسی ئێراق لە مەیدانی شیعەکاندایە و مەرج نییە ئەگەر بەغدا بە زەوقی موقتەدا بێ، چیدیکە بەغدای ئێستا بێ. [1]
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-01-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-01-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 18-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,462
وێنە 105,721
پەرتووک PDF 19,691
فایلی پەیوەندیدار 98,579
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - دهۆک ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی ئەشکەنجە وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!