ناو: حەمەد
ناوی باوک: تاهیر
ڕۆژی کیمیاباران: #31-07-1988#
شوێنی کیمیاباران: شیرەی سەروو
$ژیاننامە$
حەمەد تاهیر ئەحمەد، یەکێکە لە قوربانیانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی گوندی (شیرەی سەروو) ی شارەدێی (#بالیسان#) ی شارۆچکەی (#شەقڵاوە#) ی شاری (#هەولێر#) ، کە لە ڕێکەوتی (31-07-1988) دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئێراق ئەو گوندەیان کیمیاباران کرد و بەهۆیەوە بووە قوربانی چەکی کیمیایی.[1]