لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی لە ڕۆژی #16-05-2023#، هیچ بڕیارێکی تێدا نەدراوە، بەڵکوو تەنیا کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بووە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بووە و هیچ بڕیارێکی تێدا نەدراوە.
کۆبوونەوەکە زیاتر بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا بووە، کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی گرژی و کێشەکانی نێوان هەردوولا دابڕانی گەورە درووست بووە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتای دەسپێکردنی کۆبوونەوەی تر دەبێت و لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیار لەبارەی ئەو کێشانە دەدرێت، کە ماوەیەکە بووەتە هۆی درووستکردنی ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولادا. [1]