=KTML_Bold=کۆمپانیاى سۆمۆ و بوتاشى تورکى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى هەرێم کێشەیان هەیە=KTML_End=
دواى ئەوەى کۆمپانیاى بوتاشى تورکى ئامادەیى نەبووە هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێبکاتەوە، وەزارەتى نەوتى ئێراق نووسراوێکى دیکەى بۆ وەزارەتى وزەى تورکى کردووە.
دواى ئەوەى کۆمپانیاى بوتاشى تورکى بە نووسراوێکى فەرمى ڕەخنەى لە گرێبەستە نوێیەکانى کۆمپانیاى سۆمۆ سەبارەت بە فرۆشتنى نەوتى هەرێم گرت. وەزارەتى نەوتى ئێراق بڕیاریدا لەسەر ئەو پرسە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە نەکات و نووسراو بۆ وەزارەتى وزى تورکیا بنێرێت.
کۆمپانیاى بوتاشى تورکیا پێیوابووە، کە کۆمپانیاى سۆمۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەوان بڕیارى واژووکردنى گرێبەستى نوێى فرۆشتنى نەوتى هەرێمی کوردستانی ئەنجامداوه. سۆمۆش پێیوایە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکى بە کۆمپانیا ناوبراوەوە نییە.
وەزارەتى نەوتى ئێراق لەسەر ئەو پرسە بڕیاریداوە چیدیکە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای بوتاش نەکات، بەڵکوو حکوومەتى ئێراق ڕاستەوخۆ گفتووگۆ لەگەڵ وەزارەتى وزەى تورکیا مامەڵە بکات. [1]