ناو: حەلیم
ناوی باوک: یوسف
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون:#ئامودا#
$ژیاننامە$
حەلیم یوسف نووسەر و میدیاکارێکی کوردە، لە ساڵی 1967 لە شاری ئامودای ڕۆژاوای کوردستان لەدایکبووە. لە زانکۆی حەڵەب بەشی یاسایی تەواوکردووە ، لە ساڵی 2000 وە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، بە عەرەبی و کوردی دەنووسێت و پەڕتووکەکانی بۆ سەر زمانەکانی تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و فارسی وەرگێڕدراون.
$بەرهەمەکانی$
1 - پیاوێکی ئاوس ( کۆمەڵە چیرۆک )
2 - ژنانی نهۆمە بەرزەکان ( کۆمەڵە چیرۆک )
3 - مردوو نانوون ( کۆمەڵە چیرۆک )
4 - سۆبارتۆ ( ڕۆمان )
5 - مەمی بێ زین ( کۆمەڵە چیرۆک )
6 - کاتێک ماسییەکان تینوو دەبن ( ڕۆمان )
7 - ڕۆمانی کوردی ( توێژینەوە )
8 - ترسی بێ ددان ( ڕۆمان )
9 - ئوسلاندەر بەگ ( کۆمەڵە چیرۆک )
10 - 99 مورووی هەڵوەشاوە ( ڕۆمان ) .
[1]