دایک و باوک لە قازییە، منداڵ لە وازییە.
قازیی: مەبەست لە دادوەرە کە پەیوەندی خێزانی نێوان ژن و پیاو ڕێکدەخات یان جیایان دەکاتەوە، وازیی: واتە یاریی، لەناو خێزاندا دایک و باوک هەر کێشەوگرفتێکیان هەبێت هەتا بگاتە ئاستی جیابوونە و دادگا، دەبێت لەناوخۆیاندا چارەسەریبکەن، پێویست ناکات منداڵەکان بزانن، منداڵ دەبێت لە کێشەی خێزانی بەدووربێت و خەریکی دنیای تایبەتیی خۆی بێت. [1]