لە وەرزی هاویندا پێست زیاتر زیپکە درووستدەکات، هۆکارەکەشی خواردنی شیرینی، عارەقکردنەوە یان هەستیارییە بە هەندێک خۆراک، لەگەڵ ئەوەی ناتوانیت کۆنترۆڵی کەشوهەوا بکەیت، بەڵام دەتوانیت لە ڕێگەی سیستمی خۆراکییەوە پارێزگاری لە پێستت بکەیت و کۆنترۆڵی خۆراکەکانت بکەیت.
=KTML_Bold=ئەو خۆراکانەی پێویستە لە هائوین لێی دووربکەویتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شیرینی=KTML_End=
خواردنە شیرینەکان گلوکۆزی خوێن بەرز دەکەنەوە و هۆکارە بۆ دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار، هەروەها مەترسی تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە زیاد دەکات.
=KTML_Bold=2. شوکوڵاتە و بەرهەمە سپیاییەکان=KTML_End=
شیر، تەنانەت ئەگەر چەوریشی کەم بێت، هۆکارە بۆ درووستبوونی زیپکەی ڕوخسار، چونکە پرۆتین و شەکری زۆرە، هەروەها شوکوڵاتە هۆڕمۆنەکانی جەستە ناهاوسەنگ دەکات.
=KTML_Bold=3. کاربۆهیدرات=KTML_End=
ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتی تێدایە، وەکوو نان، پاستا و کێک، شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە، هەروەها هۆڕمۆنەکانی جەستە ناهاوسەنگ دەکەن و هۆکارن بۆ زوو پیربوونی پێست.
=KTML_Bold=4. ڕیشاڵی کەم=KTML_End=
ئەو خۆراکانەی ڕیشاڵی کەمی تێدایە، پێویستە لێی دووربکەویتەوە، چونکە بەکتریای ڕیخۆڵە زیاد دەکەن و هەوکردن لە پێستدا درووستدەکەن. [1]