توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە نەخۆش لە داھاتوویەکی نزیکدا دەتوانێت بەبێ بەکارھێنانی دەرزی یان خواردنی ڕاستەخۆی دەرمان، لە ڕێگەی پێستەوە چارەسەرەکانیان بەکاربهێنن.
توێژینەوەکە ڕۆژی #19-04-2023# لەلایەن پەیمانگەی تەکنەلۆجیی مەسەچووسێتس لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و زانایانی بوارەکە دەڵێن، دەتوانرێت دەرمان بە لەزگەیەک لە ڕێگەی شەپۆلی دەنگەوە و لە پێستەوە بە نەخۆش بدرێت.
دکتۆر کانن دادگێرڤن، مامۆستای یاریدەدەر لە پەیمانگەی تەکنەلۆجیی مەسەچووسێتس و خاوەنی توێژینەوەکە دەڵێت: وەرگرتنی دەرمان بەو شێوەیە نەخۆشەکە لە ژەھراویبوون دەپارێزێت و ڕێگەیەکی ئاسوودە و کۆنترۆڵکراویشە.
ئاسا شاھ، یاریدەدەری لێکۆڵەر لە پەیمانگەی مەسەچووسێتس دەڵێت: ئەو شێوازی دەرمان وەرگرتنە زۆر وردتر و ئامانجدارترە. دەشڵێت، ئەگەر نەخۆش لە ڕێگەی پێستەوە دەرمان وەربگرێت کەڵک لە تەواوی دەرمانەکە وەردەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە کەڵک لە تەواوی دەرمانەکە وەرناگرێت.
شێوازەکە لەسەر پێستی بەراز تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە داھاتووشدا لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە، ئەوەش وەکوو زانایانی بوارەکە باسی دەکەن.
زانایانی بوارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، وەرگرتنی دەرمان لە ڕێگەی پێستەوە 12 جار خێراترە لە وەرگرتنی دەرمان بەشێوازەکانی دیکە. [1]