داماوی سەری پیاو ئەکا بە ماڵی دوژمنا.
هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی و ئاستی دارایی دۆست و دوژمنی هەیە، لێقەومانیش لە هەموو کات و شوێنێکدا ئەگەری هەیە یەخەر مرۆڤ بگرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کاتێک کەسێک تووشی لێقەومانێک دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت، پەنا نەک بۆ دۆست هەندێک جار بۆ دوژمنەکانیشی دەبات. [1]