دانا بە درکاندن، نادان بە کووتەک.
دانا: کەسی زانا و هۆشمەند، نادان: کەسی نەزان و ناشی. پەندەکە بەراوردە لەنێوان دوو جۆر کەسایەتی جیاوازی ناو کۆمەڵگە، کە پەیوەندی بە زانەکیی و ئاستی هۆشیارییەوە هەیە، واتە: کەسی وریا و زیرەک، بەیەک وشە تێدەگا، کەسی نەزان بە کووتەک و بەزۆر فێردەکرێ. [1]