داوای قوزی بێ موو ئەکا.
لە کۆمەڵگەدا پەروەردەی خێزان لەسەر تاکەکان بەهادارە، ئەو کەسانەی پەروەردەیان درووستە کەسانی زۆر باشن، بەڵام ئەو کەسانەی کە پەروەردەیان ناتەندرووستە یان سرووشتی هەڵسوکەوتیان نائاساییە، لە ژیاندا بە هەموو شتێک ڕازی نابن و شتی پاک و پوختیان دەوێت. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە هەموو شتێکی بە پاکراوی بووێت.[1]