درۆ ئەکا وەکوو ڕاست.
خۆپەرست و پەرژەوەند پەرستەکان لە کۆمەڵگەدا بۆ بەرێخستنی ئیشوکارەکانیان بە جۆرێک درۆ دەکەن، لەلای زووربەی کەسی ئاسایی وەک ڕاستی وایە و باوەڕیان پێدەکەن، پەندەکە واتە: کەسە درۆزنەکان، ئەو درۆیانەی کاتێک ئەیەن، وەکوو ڕاستی وایە و خەڵکی باوەڕی پێدێنن.[1]