دەردەدار بە حاڵی دەردەدار ئەزانێ.
مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا کاتێک لەیەک تێدەگەن کە پەیوەندییە نەریتی و ڕۆحییەکانیان لەگەڵ یەک بەهێزبێت، پەندەکە واتە: کەسێک کە مەینەتی زەحمەت و ماندووبوونی بە دەست کێشەوە بینیبێت، ڕۆژگارێک لەگەڵی ژیابێت، لە کەسی دەردەدار و داماو باش تێدەگات و بە ئازارەکانی ئاشنایە.[1]