دەردەدار ئاگای لە دەردەدارە.
کۆمەڵگەی چینایەتی مرۆڤەکانی بۆ سەردەست و ژێردەست دابەشکردووە، واتە: کۆمەڵگە دوو چینە، هەر چینێک خەون و خەیاڵ و خۆلیان خۆی هەیە، بۆیە مرۆڤ لە هەر چینێکی کۆمەڵگە بێت، زۆر بەباشی لە خەون و خەیاڵ یان ئازار و مەینەتی هاوچینەکەی تێدەگات. پەندەکە واتە: هەژار گوزەرانی هەژار دەزانێت.[1]