دەرزی هەڵدەی، ناکەوێتە زەوی.
دەرزی: ئامێرێکی دەستی بچووکە، بۆ دوورینەوەی بەرک بەکاردێت، هەندێک جار بەهۆی ڕووداوێکی تایبەتییەوە کۆمەڵێک خەڵکی زۆر لە جێگەیەک کۆدەبنەوە، ڕێگەی جووڵەکردن زۆر کەم دەبێتەوە، هەمووان بەریەک دەکەون، پەندەکە بە جێگەیەکی قەرەباڵغ ئەوترێ کە ڕێگەی ڕۆشتن ئاسان نەبێت. [1]