دەرمانی ڕا، ڕەفتەنە، دەرمانی خەو، خەفتنە.
دەرمان: چارەسەر، ڕا: ڕۆیشتن، خەفتن: خەوتن. لە کوردەواردا نەریت وایە ئەو کەسانەی کە دەچنە گەشت، بەیانیان زوو بەڕێدەکەون، بۆ ئەوەی زوو بگەنە جێگەی مەبەست. هەروەها ئەو کەسانەی لە کاری ڕۆژانەدا زۆر ماندوودەبن، شەو زوو دەخەن. پەندەکە دەڵێت: کەی لەسەر گەشت بوویت، زوو بکەوەڕێ، کەی خەوت هات، زوو بنوو. [1]