دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێ.
مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەی چینایەتییدا هەریەکەیان پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی جیاوازی هەیە، هەندێکیان لە پێگەی بەرز و هەندێکیان لە پێگەی نزم، هەمیشە ئەو کەسانەی پێگەی بەرزی کۆمەڵایەتیان هەیە، بە قسەی ناکەس لەکەدار نابن. واتا: کەسایەتی ناودار و گەورە بە قسەی مرۆڤی هیچوپوچ لەکەدارنابێ.[1]