دەست ئەنێینە جۆ، تا گەنم پێبگات.
گەنم و جۆ دوو جۆر دانەوێڵەن کە کورد بۆ یەکەم جار لە شۆڕشی کشتوکاڵیدا بەرهەمی هێناون، بەڵام گەنم لە پلەی یەکەم دایە، واتە: دەشێ خۆراکێکی کەم بایەخ بخۆی تا خۆراکێکی بایەخدار بەدەست دێنیت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە بە کارێکی بچووک و سادەوە خۆمان خەریک دەکەین تا کارێکی گەورە و باشمان دەست دەکەوەت.[1]