دەست بە هەموو کونێکا ناکرێ.
مرۆڤ لە کۆمەڵگەی چینایەتی نابەرانبەردا، ئارەزوو دەکات بەخێرایی ببێتە خاوەنی سەرمایە و داهات، بۆیە دەیەوێت پەلاماری هەموو جۆرەکارێک بدات و زوو بگاتە ئامانج، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ناکرێت دەست بۆ هەموو کارێک ببرێ، تەنیا دەست بۆ ئەو کارە دەبرێ کە شارەزایی تێدا هەیە، بۆیە شکست نەخۆی.[1]