دەست بخەرە لاس، دەم بخەرە ماس.
لاس: شیاکە لە کوردەواردا خێزان یان شوانکارەیە یان جووتیارە، شوانکارەکان مەڕووماڵات و گاڕانیان هەیە کە بژیێویانی لەسەرە، ئەو خێزانانەی کە جووتیاریشن لانی کەم مانگایان بۆ شیر و گۆشت هەیە، کاتێک کابان دەیدۆشێت، بە ئەگەری زۆرەوە دەستی بە شیاکەی دەکەوێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە تا دەست بە شیاکەدا نەچێ، دەم بەرماست ناکەوێ.[1]