دەست پانکەیتەوە، لە پێ ئەکەوی.
دەست پانکردنەوە: بۆ کەسێکی سواڵکەر بەکاردێت، کە ماڵ ماڵ بگەڕێت و داوا لە خەڵکی بکات هاوکاری بکەن، لە کۆمەڵگەدا کەسانی نابەرپرس هەن، ئامادەیی هیچ کارێکیان نییە، سەربارن بەسەر کۆمەڵگەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک فێری سواڵکردن بیت، ئیشی پێناکرێ. [1]