دەستی بزنەکە بخەرە ناو کاسەکە.
دەستی بزن بنێ کاسە.
بزن کە سەربڕدرا، کەوڵی دەکەن و پێستەکەی خۆشدەکەن، هەر چوار پەلی توند دەبەسترێ، لە ملەکەیەوە ئاوی تێدەکرێ و پاشان ئەویش دەبەسترێ، پەلێکی پێشەوەی بۆ ئاو لێهەڵهێنجان بەکاردێ، واتە: لە پەلێکی پێشەوە، ئاو دەخورێتەوە، لە کوردەواردا کە دەوترێ: دەستی بزنەکە بخەرە ناو کاسە، واتە: کاسەیەک ئاو بێنە. [1]