دەستی بڕاوە، لە هەموو لایێ، مەگەر دەست بگرێ بە کرۆکە مایێ.
مایێ: بۆ شتێکی نیوەگیان بەکاردێت کە نەمردووە و نەزینددووە (فەرهەنگی کانی) ، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە کار و ڕەفتاریدا کەسی بە دەستەوە نەمابێ، بەتەنیا مابێتەوە. لە کۆمەڵگەدا هەتا مرۆڤ هەبووبێت، خەڵکی لەدەورە، کە سامانەکەی کۆتایی هات، هەموو کەسەکانی لێدووردەکەونەوە. [1]